سینما

فیلم کوتاه

فیلم و سیاست تێبینی‌گەلێک لە سەر فیلمی سیاسی


12/05/2013




و:جەمشید بەهرامی



ئایا پانتایی هونەر و پانتایی سیاسەت، دوو پانتایی جیاواز و لە یەک جودایە؟ لەوانەیە ئەم بابەتە پێویستی بە لێکدانەوەیەکی ئەوتۆ نەبێت چونکوو هونەرمەندیش وەک دیتران خاوەنی روانگەیەکی سیاسییە یان بە لێکدانەوەیەکی روونتر دەتوانین ئاماژە بکەین کە هونەرمەندیش لە وێنەی هەر تاکێکی دیکەی کۆمەڵگا بە ناچار بەرەو رووی ئەم چەمکە دەبێتەوە.
کەڵک وەرگرتن یان کەڵک وەرنەگرتن لە مافی دەنگدان، رواڵەتێکی ئاسایی دەبەخشێتە هەڵوێستی سیاسی هەر تاکێکی کۆمەڵگا و ئەم بەرەو روو بوونەوەیە دەکاتە هەڵوێستێکی ئاسایی، لە لایەکی دیکەشەوە لە روانگەی ئایینی و نیشتمانیەوە جگە لە ماف، هەڵوێست لە هەمبەر داهاتووی سیاسی کۆمەڵگا و دەسەڵاتدا بۆ هەر تاکێک دەبێتە ئەرک.

بەم پێیە دەتوانین بڵێین لە هەر حاڵەتێکدا هونەرمەند خاوەنی هەڵوێستێکی سیاسییە و ئەمە دەتوانێت لەگەڵ هونەرمەند بوونی ئەودا هیچ دژایەتیەکی نەبێت. حاشا کردن لەم چەمکە لە لایەن هەر کەسێکەوە بریتیە لە خۆ دزینەوە لە مافی خود و لەوەش گرنگتر خودزینەوە لە ئەرکێکی ئایینی یان نیشتمانی.
ئەمەی کە هونەرمەند تا چ رادەیەک دەتوانێت پێوەندی لەگەڵ سیاسەت‌دا هەبێت، باسێکی کێشماکێش خولقێنە و ناکرێت حاشای لێبکرێت کە رێدۆزی دوور کەوتنەوە و هەڵاتن لە سیاسەت لە پانتایی هونەردا - بەتایبەت لە لایەن هونەرمەندانی ئەم ناوچەیە – پارێزەران و لایەنگرانی زۆری هەیە. هەنووکە باسەکە سەبارەت بە رەوایی بەخشین یان حاشا کردن لەم هەڵوێستە و چۆنیەتی ئەم هەڵوێستەیە. ئەمەی کە بەرهەمی هونەری لە ژێر کاریگەری دۆخی مێژوویی‌دا دەبێت، بنەمایەکە کە لە پانتایی بیرۆکەی رەخنەییدا دەکرێت بەرگری لێبکرێت.

یەکێک لەم دۆخ و ژێرنەخشانە، دۆخێکی سیاسییە کە بەرهەم تێیدا دەخولقێت؛ ئەمە لەو هونەرانەیدا کە چیرۆک تێدا دەگێڕدرێتەوە خۆ دەنوێنێ، هەروەها ئەم دۆخە بە تایبەت لە فیلم‌دا زۆرتر خۆ دەنوێنێ،و دەبێتە هۆی خولقاندنی جیهانی ناوەرۆک لەگەڵ جووڵە،زەمان و "پێکهاتەی هۆکار و بەرهۆ"ی تایبەت، کە لەودا ( واتە فیلم ) هەموو هونەرە جیاوازەکان وەک مۆسیقا،مێعماری،شێوەکاری و... کۆ بوونەتەوە. بەم پێیە باشترە کە لەمە بەدوا باسەکە تایبەت بکەین بە فیلم و درێژەی پێ بدەین.

بە هەر حاڵ فیلمەکان لە شێوازگەلی جیاوازەو لە نیۆریالیزمی ئیتالیاییەوە بگرە تاکوو قوتابخانەی مۆنتاژی یەکیەتی سۆڤیەتی پێشوو، ئێکسپێرسیۆنیزمی ئاڵمانی، شەپۆلی نوێی فەڕەنسی و کلاسیکی هالیوودی؛ هەموو بە شێوەیەک لەم دۆخەدا و بە لە بەرچاو گرتنی ئەم دۆخە سیاسیەیە کە شرۆڤە دەکرێن و لێکدەدرێنەوە. لە دەور و بەری ئێمەشدا ئەم وێنایانە کەم نین و دەکرێ ئاماژە بە فیلمگەلێک بکرێت کە شێوەیەکی تایبەت تەوەرە سیاسی‌یەکانیان کردوەتە دەسمایەی خۆیان. بە واتایەکی دیکە پانتایی مانایی بەرهەمی هونەری لە ژێر کاریگەری پێکهاتە یان لانیکەم نیشاندرگەلێکی زانستی و بەبایەخ دایە، کە بەشێک لە لایەنەکانی نرخاندن و هەبوون‌ناسانە - ئەگەر نەڵێین بەردەوام - زۆرجار لە جیهانی بەرهەمدا بوونیان هەیە. بەم پێیە بازنەی باسەکە گەورەتر لەو بازنەیە کە بەرهەم هونەرییەکان بە تەوەرە سیاسییاکانەوە و بە پاشگری سیاسییەوە لە خۆیدا کۆدەکاتەوە، و لە وێنەی شانۆی سیاسی یان فیلمی سیاسی ناویان لێدەبرێت.
ئایا فیلمی سیاسی بە لە بەرچاو گرتنی چییەتی تایبەتی خۆیەوە لە وەرگرتنی ئاوەها تایبەتمەندییەک مەترسی نییە (بە شیوەیەک کە ئەوپەڕی تەمەنی ناتوانێت زۆرتر لە یەک دەیە بێت) ؟


لە تەوەری باسەکەدا، جیاکردنەوەی ئەو بەرهەمانەی کە بەتایبەت لە ژێر کاریگەری دۆخی سیاسی سەردەمدا بوون و ئەو بەرهەمانەی کە تەوەرە سیاسیەکانیان هەڵبژاردووە، بەسوودە؛ دەستەی یەکەم کەمتر بەرەو رووی دژایەتی دەبنەوە بەڵام دەستەی دووهەم لە جێگای باس و کێشماکێش‌دان.
لە هونەری فیلمدا بە شێوازێکی تایبەت ( لەوانەیە بە عام هەمووی ئەو هونەرانە بگرێتەوە کە بە شیوەیەک رەوتی گێڕانەوەیان تێدا دەبینرێت ) دەکرێت ئەم جیاکردنەوەیە بە جۆرێکی دیکە درببڕدرێت. لە بەشێک لە فیلمەکاندا دۆخی سیاسی لە وێنەی جێگا و بەستێنێکە کە کەسایەتییەکان و ئەنگێزە و هۆکاری کردەوەکانیان لەو شوێن و بەستێنەدا بەرجەستە دەبێتەوە و وەک هۆکاری چیرۆکیی لە جیهانی بەرهەمدا دێتە کایەوە و خۆ دەنوێنێ؛ لەم جۆرە چیرۆکانەدا دڵخوازەکان و هۆکاری کردەوەکانی کەسایەتییەکان و کێشماکێشی نێوانیان لەگەڵ بەربەستدا ( هەڵبەت نەک بەربەستی سیاسی ) چیرۆکەکە دەباتە پێشەوە. لەم فیلمانەدا، بەردەنگ لەگەڵ دڵەڕاوکێ،شایی و خەمی یەکە بە یەکەی کەسایەتییەکانی فیلمەکەدا، تێکەڵاو دەبێت.

فیلمگەلی هالیوودی زۆرتر لەم دەستەیدا جێگیر دەبن؛ فیلمگەلێک سەبارەت بە شەڕێ جیهانی دووهەم، بۆ وێنە، فیلمی "باشترین ساڵەکانی ژیانی ئێمە" ( بەرهەمی ویلیام وایلێر ) و فیلمەکانی شەڕی سارد و فیلمەکانی دوو دەیەی پێش ئێستا، بە تایبەت دوای ١١ی سپتامبر، لە وێنە بەرجەستەکانی ئەم دەستەیەن. بەڵام لە هەندێ لە فیلمەکاندا دۆخی سیاسی لە پێکهاتەی هۆکاریی چیرۆکدا وەک هۆکار خۆ دەنوێنێ؛ لەم کاتەدا کاریگەرییەکان و ئاریکاری دۆخی سیاسی لە رووداوەکان و کەسایەتییەکاندا لە جێگای سەرنج و لێکدانەوەدا دەبێت. هەروەها دەکرێ بڵێین کە فیلم تەوەرێکی سیاسی هەڵبژاردووە یان یەکێک لە چەمکەکانی تەوەرێکی سیاسی‌یە. "رۆم شاری بێ‌بەرگری" ( بەرهەمی رۆبێرتۆ رۆسێلینی ) سەر بە شێوازی نیوریالیزم، " ئۆکتۆبر " (بەرهەمی ئایزنشتاین ) سەر بە قوتابخانەی مۆنتاژی یەکیەتی سۆڤیەتی پێشوو، " ژنی چینی " ( بەرهەمی ژان لۆک گۆدار ) سەر بە شەپۆلی نوێی فەڕەنسی، " بابەتی چواری جولای " (بەرهەمی ئۆلیوەر ئەستۆن ) سەر بە سینەمای سەربەخۆی ئەمریکا، دەکرێ بە نموونەکانی ئەم دەستەیە دەستنیشانیان کەین.

لەوانەیە یەکێک لە چەمکە کێشە خولقێنەکانی سەبارەت بە فیلم و سیاسەت، لایەنی بایەخ‌دان بە پێوندی نێوان ئەم دوو تەوەرە ( فیلمی سیاسی ) بێت. لەم پێوەندییەدا ئەم پرسیارانە گەڵاڵە دەکرێت:
ئایا هونەری فیلم دەبێت ئاوڕ لە سیاسەت بداتەوە؟ و لە بەرامبەر دەرفەت و دۆخی سیاسی‌دا، لانیکەم لە سەردەم و دەرفەتە تایبەتەکاندا خاوەن ئەرک و بەڵێنە؟ ئایا هونەر لە وێنەی بەشێک لە پێکهاتەی کولتووری ( کولتوور بە مانای گشتی ) ناتوانێت لە ژێر کاریگەری و و نابێ لە هەڵگەڕاندنەوەی دۆخی سیاسی بە دوور بێت؟

ئەگەر بەرهەمی هونەری ئاوڕ لە رووداوێکی سیاسی بداتەوە ئایا لە روانگەی هونەرییەوە تووشی دابەزین و نوشوست دەبێت؟
چەمکە سیاسییەکان لەوێوە کە دەگەڕێنەوە بۆ سەردەم و دۆخێکی تایبەت، بەرهەم تایبەت دەبێت بە سەردەمێکی دیاریکراوەوە، و مێژوویەکی تایبەت بۆ بەکەڵک بوونی دابین دەکرێت؛ لە کاتێکدا کە بەرهەم هونەری لە حاڵەتی ئارمانی و خوازراوی خۆیدا لە دووی ئەوە دایە کە سەرتر لە بازنەیەکی زەمانی تایبەت بێت و لە درێژایی ساڵ و دەیە و تەنانەت سەدەکاندا نوێ بوون و ژیانی خۆی درێژە پێبدات؛ هەروەها کە لە پانتایی ئەدەبیات ( بە تایبەت شێعر ) و لە پانتایی شانۆنامەیشدا بەرهەمگەلێکی زۆر هەن کە سنووری سەدەکانیشیان تێپەڕاندووە.
ئایا فیلمی سیاسی بە لە بەرچاو گرتنی چییەتی تایبەتی خۆیەوە لە وەرگرتنی ئاوەها تایبەتمەندییەک مەترسی نییە (بە شیوەیەک کە ئەوپەڕی تەمەنی ناتوانێت زۆرتر لە یەک دەیە بێت) ؟
لەم بارەوە دەتوانین لە نێوان ئەم دوو جۆرە فیلمی سیاسییەدا جیاوازیەک لە بەرچاو بگرین؛
جۆری یەکەم : ئەو فیلمانە کە ئاوڕ لە رووداوگەلی سیاسی تایبەت دەدەنەوە. بەم پێیە، لەوێوە کە ئەم رووداوانە پێوەندیان بە سەردەم و رووداوگەلی تایبەتەوە هەیە، تەوەرەکە دەبەستەنەوە بە سەردەمێکی تایبەتەوە؛ دەمێنێتەوە دڵڕفێنی دیمەنی و پێکهاتەیی بەرهەم، ( چ لە گێڕانەوەدا و چ لە جیاکردنەوەدا ) کە لەوانەیە، بۆ چەن دەیە سەرنجی بینەر بۆ لای خۆی رابکێشێت. لە هەر حاڵدا ناتوانرێت ئەمە لە بەرچاو نەگیردرێت کە تەوەرێکی تایبەت بە سەردەمێکی دیاریکراوەوە، بەرهەم تایبەت دەکات بە سەردەمێکی دیارکراوەوە.
جۆری دووهەم : ئەو فیلمانەی کە ئاوڕ لە چەمک و تەوەری فەلسەفی و زانستی سیاسی دەدەنەوە؛ ئەو چەمکانەی کە بە درێژایی چەندین سەدە دڵەڕاوکێی بیرۆکەوانان لە پانتایی سیاسەت‌دا بووە.
بۆ وێنە رەخنە لەم بابەتە کە میدیا ئازادەکان لە وێنەی ئامراز و هۆکاری کارامە بۆ وەدیهاتنی دیموکراسین؛ رەخنە بە پشتبەستن بە کەمایەتی تێگەیشتوو و زانا لە پێکهاتەی سیاسی و شیمانی سیاسی یان هەڵەی ئەم کەمایەتییە؛ و یان ئەمەی کە لە بنەڕەتدا ئایا دیموکراسی چەمکێکە کە بەکردەوە بێتە دی؟ تەوەرگەلێکی لەم چەشنە دەکرێ لە هەر سەردەمێکدا گەڵاڵە بکرت و سەرنج راکێش بێت.

ئەگەر ئەم سەرنج راکێشیە لەگەڵ دڵرفێنی دیمەنی و خولقاندنی دنیای فیلمیکی دڵڕفێن و هۆگرایەتی مرۆڤدا هەڵبسەنگێنین، بابەتەکە روونتر دەبێتەوە. فیلمی هالیوودی بە هۆی تایبەتمەندی گیشەیی ( گرنگی دان بە بواری ئابووری و فرۆشی فیلم ) و لە دەرئەنجام‌دا تایبەتمەندی لەبەرچاوگرتنی بەردەنگ‌ و خۆپارێزیدا لە بنەڕەتدا ئاوڕ لە فیلمگەلێک بە ناوەرۆکی سیاسیەوە ناداتەوە، بەڵام زۆر زیرەکانە و بە شیوازێکی لەبار - هەروەها کە باس کرا – دۆخی سیاسی لە فیلمدا وەک "بۆنەیەک" چاو لێدەکات و بەم هۆیەوە یەکەم: خاڵی لە هەڵوێستی سیاسی نین، دووهەم: هاوڕییەتی بەردەنگی خۆیان – تەنانەت لە کولتوورە جیاوازەکاندا – لە دەست نادەن. بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بەمانە بکەین : هەڵوێست لە بەرامبەر یەکیەتی سۆڤیەتی پێشوو و چین لە فیلمە هالیوودییە درووست کراوەکان لە شەڕی سارددا، فیلمەکانی دوو دەیەی پێش ئێستا، بۆ پڕووپاگاندا لە راستای بانگەشەی ئامریکا لە وێنەی رزگارکەری جیهان بە رەنگ و تامی میلیتاریستی پێشکەوتووی پۆست مودێرنەوە.

چیرۆکی ئەم فیلمانە چیرۆکی کێشماکێشی نێوان پرۆتاگۆنیست ( کەسایەتی باش ) و ئانتاگۆنیست ( کەسایەتی خراپ )ـە. بە پێش مەرج و بەستێنەوە کە کەسایەتیە باشەکان، کەسایەتی ئەمریکاییەکان و کەسایەتیە خراپەکان کەسایەتی رووسی یان چێنی یان ئەورووپای رۆژهەڵات و هتدن.
هەمووی ئەمانە بە هەموو دەرفەت و تواناییەکانی پێشکەوتووی تێکنۆلۆژیکی سینەمایی و پشتیوانەکانی دەربڕینیی هونەری پێشکەوتوو دێتە ئەنجام کە هۆکار و رێساکانی خۆی بە سەر سیستەمی جوانیناسی فیلم لە وڵاتەکانی دیکەدا دەسەپێنێت. فیلم‌گەلێکی لەو چەشنە بەردەنگی هەرە زۆریان لە سەرانسەری جیهاندا هەبووە، بەردەنگگەلێک بە کولتووری جیاوازەوە بە بێ هیچ چەشنە خۆڕاگریەک یان بە دەرەجەی جیاوازی خۆڕاگریەوە،جاری وایش هەبووە کە بەردەنگ ئەو فیلمانەی بە ناڕەوا زانیوە و بەهەڵوێست بووە لە بەرامبەر ئەو جۆرە فیلمانەدا.

لەوانەیە جۆری دووهەمی فیلمە سیاسییەکان ( ئەوانەی کە ئاوڕ لە چەمک و تەوەرەکانی فەلسەفە و زانستی سیاسی دەدەنەوە ) لەم مەترسییە بە دوور بن. ئەم دەستە فیلمانە هەروەها کە تەوەرەکانیان فەلسەفی یان ئەخلاقییە، دەتوانن لەم روانگەوە کە تەوەرە سەرەکییەکان بە درێژایی مێژووی ئەندیشەی مرۆیی‌دا بوونیان هەبووە،لە نێوان مرۆڤەکان و کولتوورە جیاوازەکاندا بەردەنگی زۆر لە دەوری خۆیان کۆ بکەنەوە. هەڵبەت دەبێ قەبووڵ بکەین کە ئەم فیلمانە زۆرتر بۆ رۆشنبیران لەبارە و لە دەرئەنجامدا لەوانەیە "بەردەنگی عام"ی بە مانای باو نەبێت،مەگەر لە کاتێکدا کە فیلم لە روانگەی لایەنەکانی مانایی و دیمەنییەوە بە ئاوەها دۆخێکی لەبار گەیشتبێت کە بەردەنگەکان بە ئاستی جیاوازەوە بەرەو لای خۆی رابکێشێت و مێشک و زەین و هەستەکانی هەموان گیرۆدە بکات.

ژێدەر:
نویسندە: محمد مشکات، نشریە خردنامە همشهری شمارە ٢٧، پروندە سیاست و هنر، تیر ماە ١٣٨٧

+ نوشته شده در  ساعت   توسط ادریس عبدی  | 

وەرزی کەرگەدەن


داریووش بەرادەری
وەرگێران: ئیدریس عەبدی ( بەشی 1 )
فیلمی وەرزی کەرگەدەن بەرهەمی نۆیی بەهمەنی قوبادی لە رەهەندە جیاوازەکانەوە فیلمێکی لاواز دێتە بەرچاو و جارێکیتر قەیرانی گەورەی فەرهەنگی و هونەری کۆمەڵگایەک نیشان دەدات کە هەموو کەسێک لە ناو ئەو کۆمەڵگا شاعیرن.لە رێبەرەوە بگرە تا کو فیلمساز و شاعیر و نەقاش، هەر هەموویان شاعیرن.هەر بەم هۆیە ئەم فیلمەی قوبادی یا هەوڵی قوبادی بۆ خوڵقاندنی فیلمێکی "شاعیرانە" نەگەیشتوەتە ئاکام و ناتوانێت لە هەموو ئەو کەرەستە جیاوازانەی کە لە بەر دەستی دایە،لە مونیکا بلوچی و کەش و هەوای دەرەوەی وڵات و هتد... بە باشی کەڵک وەربگرێت و گێرانەوەیەکی چەند خەتی لە چیروکەکان و موتیڤگەلی فیلمەکەی بخوڵقێنێت.فیلمی وەرزی کەرگەدن لە راستیدا جل و بەرگێکی چل پارچەیە .بێ ئەوەی کە پێوەندیەکی بەهێز لە نیوان پارچەکان و وێنەگەلی جیاوازی فیلمەکە ببێت.هەر بۆیە ناتوانێت بە شێوازی فیلمێکی مودیرن کلاسیک گێرانەوەیەکی رێک وپێک بخوڵقێنێت،یا ئەوەی کە بیهەوێت،هەر بەو شێوەی کە دەرهێنەر مەبەستیە،بە شێوازی فیلم و وێنەگەلی جیاواز و پەسامودیرن ،پازڵ ئاسا هەڵپەسێردراوی دروست بکات.لە کۆتاییدا بینەر تەنها دەتوانێت ئەوە بڵێت کە هەندێک وێنەگەلی بەهێز یا، چەند سکانسێکی بەهێزی بینیوە.یا شاد بێتەوە بەوەی کە بیهرووز وسووق و مونیکا بلوچی لە فیلمێکی ئێرانی بینیوە،و دواتر هەر وەک فیلمەکە لاڵ دەبێت و هیچ قسەیەکەی نابێت بۆ وتن، لە بەر ئەوەی کە فیلم گێرانەوەیەکی رێک و پێک یا چەند دەنگی نییە.
کێشە پێکهاتەیەکانی فیلم دەتوانین لە چەند بەشدا ،بدەینە بەر باس..بەر لە هەموو شتێک دەتوانین ئاماژە بە لاوازی فیلم لە دروست کردنی گێرانەوەیەکی بەهێز و شایانی بەدوادا چوون بکەین.دووهەم ئەوە کە هێزی سەرەکی فیلم ، کە لە فیلم هەڵگرتنی باش و هەندێک وێنە و سکانسگەلی بە هێز سەرچاوە دەگرێت ،لە کۆتاییدا بە بۆنەی نەبوونی پێوەندیەکی بەهێز و راستەقینە لە نێوان گێرانەوەکانی ناو فیلم بە فیرۆ دەچن.لە بەر ئەوەی کە لە فیلمێکی بە هێزدا " کۆمپۆزیسیون و پێوەندی پێکهاتەیی لە نێوان ئیلمان گەلی جیاوازی فیلم"ە کە ئاستی فیلم دەبەنە سەرەوە و بەهێزی دەکەن و باری مانایی قوڵی وێنەگەل و فیلم هەڵگرتن نیشان دەدەن و بەردەوام دەرگاکان بو خوێندنەوەگەلی دیکە دەکەنەوە.ئەگەر وها نەبێت هەر وەک فیلمی وەرزی کەرگەدەن بینەری، وێنەگەلێکی بەهێز یا لە هەندێک بۆاردا فیلم هەڵگرتنێکی باش دەبینێت،بێ ئەوەی کە پێوەندیەکی قوڵ،عاتیفی و هتد... لە نیوان ئیلمانگەل و بەشەکانی فیلم ببێت.سێهەم ئەوەی کە فیلم ناتوانێت لە ئەکتەرە بەهێزەکان و موتیڤگەلی فیلم بە باشی کەڵک وەربگرێت و پێوەندیەکی سەمبولیکی چەند چینی یا تراژیک / کومیدی ئاسا لە نیوان ئەم فیگۆرگەل و دیمەنانەدا بخوڵقێنێـت.بە پێی ئەمانە سەرجەم فیلم ،بینەر ماندوو دەکات،یا بینەر تا کۆتایی چاوەروانی رووداوێکە ، بەڵام هیچ روونادات.بە واتایەکی تر فیلم ناتوانێت ئەم هەڵپەسێردراویە و چاوەروانیە بکات بە یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی فیلم.
دەرهێنەر نەیتوانیوە ئەم هەڵپەسێردراویە بە جۆرێک لە ناوەروکی رووداوەکان بە شێوازێکی تراژیک یا کومیدی ئاسا جێبکاتەوە یا ئاشکاری بکات کە بینەر لە دوای بینینی فیلم بتوانێـت بە شێوازی خۆیی جیگا بەتاڵەکانی نیوان ئەم پازڵانەی فیلم پر کاتەوە و لێکدانەوەی خۆیی بخۆڵقێنێت،یا لە سەر ئەو شتەی کە بینیویە بتوانێت هەستی خۆیی دەرببڕێت.ئەمە لە حاڵیکدایە کە بینەر بە گێژی و سەرسووڕمان لە سینەما دێتە دەرەوە.کیشەی کۆتایی فیلم ئەوەیە کە پێوەندی هەندێک لە ئیلمان گەلی فیلم لە گەڵ یەکتر ،بۆ نموونە پێوەندی چەند دیمەن و گێرانەوەگەلی هەندێک جار ملودراماتیکی ئەویندارانەی فیلم و یا چەندین دیمەنی تراژیکی ئەشکەنجە و دەسدرێژی لە گەڵ ئیلمانگەلی تر،وەکوو درووشمگەلێ فیلم ،ئەوەندە لە گەڵ یەکتر پارادۆکسیان هەیە کە دەتوانین بڵێین بە دژی یەکتر کار دەکەن و بەم شێوە زۆرتر فیلم تووشی چەند پارچەیی دەروونی دەکەن.
لە بەشی گێرانەوە و چیروکی فیلم ، بابەتگەلی جۆارجۆر و چیرۆک گەلی جۆراوجۆر کە فیلم و دەرهێنەر دەیانەوێت بیگێرێنەوە ،کێشەیەکی سەرەکی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە فیلم تێدەکۆشێت هەموو شتێک بڵێت و هیچ شتێکیش بە تێروتەسەلی باس ناکات. نموونەی کێشەیەکی سەرەکی فیلم بۆ گێرانەوە،هەمان پێبەند بوونی فیلم بە چیروکە.بە واتایەکی تر لە پیشاندانی درامای ئەویندارانە و سێ گۆشەیی لە نیوان ساحێل/مینا/ئەکبەر و چینە جیاوازەکانی گێرانەوە .ئەم گێرانەوە هەرچەند خاڵگەلێک و چەندین دیمەنی بەهێزی تێدایە بەڵام لە کۆتایدا زۆر بێ هێز خۆیی نیشان دەدات.لە بەر ئەوەی کە لە لایەکەوە فیلم "پیاوێکی شاعیر و کورد و سوونی و هاوسەرەکەی مینا ،لە لایەکی تریشەوە ئەوینی بێ ئاکامی ئەکبەر " مان هەر لە سەرتایی فیلم نیشان دەدات و تەنانەت لە دوایشدا ئەم درام ئەویندارانە دەکێشێتە نێو رەوتی شۆرش و ئەشکەنجەو زیندان و دوای شۆرش و دەیەوێت پێوەندیان بدات پێکەوە.ئەوەی کە ئەکبەر ئەوینداری حەسوود،کە ئیستا پاسدارەو لە زیندان ئەشکەنجا دەدات،تێدەکۆشێت بە دەستدرێژی و لە قۆناخی دواییدا بە درۆدان لە سەر مەرگی ساحیل ،مینا بەدەست بهێنێت.بەڵام ئەم پێوەندیە ،چەند لایەنەو چەند چینایەتی نییە.تەنانەت زور رەش و سپییە و واهەست ئەکەیت کە دەیەوێت تاوانەکانی نێو زیندان بدرکێنێت.تاوان گەلێک کە لە واقعیەتدا زۆر ترسناکترن ،هەر بۆیە پێویست بە دووبارە درووست کردنی دیمەنگەلێکی دوور لە راستی نییە. دەرهێنەر و روانینی کامێرا ناتوانێت ئاڵۆزی ئەم پێوەندیانە نیشان بدات و یا ئەوەی کە بە رێک و پێکی لەم بابەتە و بەربەرەکانیە سێ گۆشەیە لە سەر "ژن و ئەوینی وون بوو"کەڵک وەربگرێت تاکوو بتوانێت ئەم کێشە قۆڵانەی نێو کۆمەڵگا بە باشی بخاتە بەردیدەی بینەران کە هەمان کێشەی "ژن" و گەرانی هەتاهەتایی ئەم کۆمەڵگا ئایینیە/عیرفان لە دوای "ژن و ئەوینی وون بوو،ئوبژەی وون بووی غ"یە.
داریووش بەرادەری 
وەرگێران: ئیدریس عەبدی  ( بەشی 1 )
فیلمی وەرزی کەرگەدەن بەرهەمی نۆیی بەهمەنی قوبادی لە رەهەندە جیاوازەکانەوە فیلمێکی لاواز دێتە بەرچاو و جارێکیتر قەیرانی گەورەی فەرهەنگی و هونەری کۆمەڵگایەک نیشان دەدات کە هەموو کەسێک لە ناو ئەو کۆمەڵگا شاعیرن.لە رێبەرەوە بگرە  تا کو  فیلمساز و شاعیر و نەقاش، هەر هەموویان شاعیرن.هەر بەم هۆیە ئەم فیلمەی قوبادی یا هەوڵی قوبادی بۆ خوڵقاندنی فیلمێکی

+ نوشته شده در  ساعت   توسط ادریس عبدی  | 

دەنگ لە سینەمادا



سینەما تا ساڵی 1927 بێدەنگ بوو.لە ساڵی 1927 سینەمای دەنگدار هاتە ئارەوە.بەڵام هەوڵەکان بۆ دەنگدارکردنی سینەما لە ساڵهای پێش دەست پێکرابوو.کەڵک وەرگرتن لە موسیقا لە کاتی بڵاوکردنەوەی فیلم یا قسەکردنی هاوکاتی ئەکتەرەکان لە کاتی بڵاکردنەوە و هتد... هەموویان هەوڵێک بوون بۆ دەنگدار کردنی سینەما.
لە ساڵی 1926 کۆمپانیای وارنربرۆش(برایانی وارنر)،بە هاوکاری وسترن ئیلکتریک کۆمپانیای ویتافۆن یان دامەرزاند.ویتافۆن بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەگەلێک بۆ دەنگدارکردنی سینەما هەوڵەکانی خۆیی دەستپێکرد.فیلمی دۆن ژوان یەکەمین دەستکەوتی ئەوان بوو.لەم فیلمەدا ئورکسترفیلارمۆنیکی نیویورک،موسیقای فیلمەی دۆن ژوانیان جێبەجێ کرد، بەڵام هەندێک کێشەی فەننی لە کاتی بڵاوکردنەوە بوو بە هۆیی ئەوە کە خەڵک پێشوازی نەکەن لەم فیلمە.بەڵام برایانی وارنر(هەرچەند مەترسی تێکشکاندنی هەبوو)دەستی لە هەوڵەکانی خۆیی نەکێشاوە،و لە دەرئەنجامدا فیلمی "گۆرانی بێژی جاز "یان خستە بەردیدەی بینەران.دەنگی ئەم فیلمە تەنها موسیقا و چەند دیالۆگ بوو،بەڵام بیستنی دەنگی دیالۆگی ئال جانسۆن (ئەکتەری گۆرانیبێژی رووس)بینەرانی تۆشی سەرسوورمان کرد و بەم شێوەیە سەردەمی سینەمای دەنگدار دەستی بەکار کرد.
دەنگ،سینەمای بە تەواوەتی گۆرا،بەڵام جووڵەی کامێرای، کە لە کۆتایەکانی سینەمای بێدەنگ بەرەو زۆر بوون دەچوو بە تەواوەتی کەم کردووە.ئەمە بوو بە هۆیی ئەوە کە جووڵەی ئەکتەرەکان کە ناچاربوون بۆ وتنی دیالۆگەکانیان لە مایکێک بەرەو مایکێکی تر بچن زۆرتر بکات .لە دوایدا بە داهێنانی مایکگەلێکی بچووکتر ئەکتەرەکان ئازادی نۆاندنی زۆرتریان بە دەست هێنا.بە هاتنی دەنگ لە سینەمادا رووداوگەلێکی جۆارجۆر روویدا کە بە چەند نموونەیان ئاماژە دەکەین.
1-بە هاتنی دەنگ سەردەمی فیلمگەلی نێونەتەویی کۆتایی پێهات.یەکەم فیلمەکان بۆ فرۆشتن لە بازارە جیهانیەکان بە چەند زمان ئامادەکران.لە دوایدا بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لە ژێرنووس یا دۆبلاژ کەڵکیان وەرگرت.
2- بە هاتنی دەنگ،زۆرێک لە ئەکتەرەکان (بە هۆیی ئەوەی کە دەنگیان باش نەبوو )دەستیان لە کار کێشایەوە .
3-بە هاتنی دەنگ،شەپۆلێک لە دەرهێنەرانی شانۆ هاتنە رێزی سینەماکارنەوە.ئەوان دەرهێنەرانی سینەمایان کە لە کەڵک وەرگرتن لە دەنگ و دیالۆگ، لە فیلمدا نامۆ بوون، لە بۆاری چۆنیەتی کەڵک وەرگرتن لە دەنگ،رێنمایی کرد.
لە دەیەی 50(پێشکەوتنگەلێک کە لە بۆاری دەنگ هەڵگرتن روویدا )ئەم پێشکەوتنە لە سەر دەنگ هەڵگرتنی سینەما کاریگەری بوو و دەنگی فیلمەکان بە کۆالیتەی باشتر ریکۆرد و بڵاوکرایەوە.لەم دەیە سەرنجراکێشترین شێوازی بڵاوکردنەوەی دەنگ ،ئیستریۆ فۆنیک بوو.
لە دەیەی 70 شێوەی بڵاوکردنەوەی دەنگی ئیستریۆ فۆنیک تەواوتر و ئەرزانتر بوو و لە ئاکامدا لە دەیەی 90،سینەما کەڵک وەرگرتن لە دەنگ هەڵگرتنی دیجیتاڵی دەست پێکرد.ئەم شێوازە تا ئەمرۆ باشترین شێوازی دەنگ هەڵگرتنە.
دەنگ لە فیلمدا بێجگە بیستن،دەبێت کاریگەری دەرونی ببێت.بۆ نموونە لە هەندێک فیلمەکان دەبینین کە ئیفکتێکی چەند چرکەیی، دەتوانێت کاریگەریەک وەک دڵراوکی یا پێکەنین یا هەر شتێکی دیکە درووست بکات.
پێکهاتەی دەنگی هەر فیلمێک بۆ سێ بەش دەگرێتەوە:
1- دیالۆگ یا وتووێژی ئەکتەرەکان
2- دەنگی ئامبیانس بۆ نموونە دەنگی شەقام
3- موسیقا
4- ئێفکتەکان effect ( کە هەندێک کەس لە بەشی پێکهاتەی فیلم دابەشی دەکەن.)

بەڵام لە رووانگەنی تەکنیکیەوە یا باشترە کە بڵێین سێ فاکتەرێک کە دەنگهەڵگر دەبێت لە بەرچاوی بگرێت:
1-جۆری دەنگ
2- بەردەوامی دەنگ
3-پرسپێکتیڤی دەنک

دیالۆگەکان،دەنگی ئامبیانس و موسیقا دەبێت لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە کاریگەری ببێت:
1- جۆگرافیا بناسێنێت،نموونە ئەم دیالۆگە: ئەم گاراژە ... دەبینین کە زۆر بە ئاسانی بینەر دەزانێت کە کاراکتەر لە گاراژێکە.یا بە بیستنی دەنگی ئاوی رووبارێک دەزانین کە کاراکتەر لە تەنیشت رووبارێکە بێ ئەوەی کە رووبارەکە ببینین.
2- کاریگەری دەروونی ببێت .نەموونە:ئەو ساڵهایە کە لە گەڵ من دروو دەکات...... ( ئەم نموونە پێویست بە شیکردنەوە ناکات.)
3- مەفهووم و مانای ببێت.هەندێک جار لە سینەما یا ئەو ئەڵقانەکی کە لە تیڤی بڵاو دەبێتەوە دەبینین کە دیالۆگەکان هیچ مانایەکی نییە.
بە گشتی دەنگ لە فیلمدا دەتوانین دابەش بکەین بە سەر سێ بە شدا:
1-دەنگ هەڵگرتن
2- دەنگدانان
3-میکس

لە رووانگەی جوانیناسیوە دەنگ بە دوو جۆر دابەش دەکرێت:
1-دەنگی واقیعی
2-دەنگ دەرهەست ( ئابستراکت )
دەنگی واقیعی ئەو دەنگانەن کە ئێمە لە ژیانی رۆژانەدا و بە شێوازێکی واقیعی دەیبیستین.وەکوو دەنکی قەرەباڵغی و دەنگی ئوتوموبیل بە سەر گرتەیەکی لانگ شاتی سەر شەقامێک.
دەنگی دەرهەست یا ( ئابستراکت ) دەنگێکە کە بۆ درووست کردنی ماناگەلێک کەڵکی لێ وەردەگرن.
وەکوو بیستنی دەنگی باران لە سەر گرتەیەکی کلۆزئاپێکی پیرەژنێک.
لە سەر دەنگی واقیعی و دەرهەست دواتر بە وردی باس و لێکۆڵینەوە دەکەن.

+ نوشته شده در  ساعت   توسط ادریس عبدی  | 

شیعر و سینەما







و:جەمشید بەهرامی


لۆییس بونوێل

ئۆکتاڤیۆ پاز دەڵێت: "مرۆڤێکێکی یەخسیر و کۆت و بەند کراو، هەر ئەوەندە بەسە چاوەکانی بکاتەوە،تاکوو بتوانێت نادیارەکانی دنیا دەربخات". من بە راڤەیەک بۆ ئەو وتەیە، ئەمەش زیاد دەکەم: هەر ئەوەندە بەسە کە پێڵووی سپی پەردەی سینەما ئەو رووناکاییە تایبەتە هەڵگەڕێنێتەوە، تاکوو بتوانێت دنیا رزگار بکات و ئێمە بۆ زەمەنێک بتوانین بە هێمنی چاو بنووقێنین و بخەوین، چونکوو رووناکایی سینەماتۆ گرافیک، بەتەواو مانا هەستیی و سێحراوییە و هیچ‌کام لە هونەرە نەریتییەکان ناتوانن ئاوەها ناهاوڕێژەییەکی گەورە بێننە ئاراوە کە سینەما و دەرهێنەرەکانی، ئەوە بە تواناییەکی پێویستەوە دەردەبڕن و پیشانی دەدەن. چونکوو سینەما بە شێوەیەکی راستەخۆ، هەبوون و گەوهەری سروشتی شتەکان، پیشانی بینەر دەدات و پێی دەناسێنێت. لەم روانگەیەوە، سینەما بە شێوازێک تۆکمەیە و لانیکەم لە بێدەنگی و لە تاریکی‌دا دەتوانێت وەبیرهێنەرەوەی "ژینگەی سروشتی(فیزیکی) مرۆڤ" بێت و بەم هۆیەوە، بە لێهاتوویی و بە باشترین شێوە ئاوڕی لێدەداتەوە کە هیچ ئامێرێکی دربڕینی دیکە ناتوانێت بەو شیوەیە ئاوڕی لێبداتەوە.
بەڵام،سینەما باشتر لە هەر شتێکی دیکەش دەتوانێت هۆکاری خەرەفاندن بێت. بەداخەوە، زۆربەی بەرهەمهێنەرە گەورەکانی چالاک لە بواری سینەماتۆگرافیک‌دا، وا دیارە کە راسپاردە‌یەک جگە لەمەیان نییە: پەردەی پان و بەرینی سینەما، بێ بەش لە ئەخلاق و بە رۆشنبیری کراو، و ئەم رەوتە لەگەڵ هەموو ژانر سینەماییەکان ئاوێتە بووە.
لە راستی‌دا، سینەما بەتایبەتی بەستراوەتەوە بۆ شوێنگیری لە رۆمان یان شانۆ بە کەمترین جیاوازییەکانیەوە، کە لانیکەم ئەم شوێنگیرییە بۆ شیکردنەوە و شرۆڤەی دەرونناسانەی سینەما دەوڵەمەنەدە.
هەر بەم هۆیەوەیە کە سینەما، بە شێوازێکی تێروپڕی خەریکی دووپاتکردنەوەی چیرۆکەکانی سەدەی حەفدەیە کە بریتین لە چیرۆکگەلێکی ماندووکەر و دڵتەنگی خولقێن و هەر بەو شێوەیەش لە رۆمانەکانی ئەم سەردەمەیشدا درێژە دەدرێن.
مرۆڤێک سەر بە چێنی مام‌ناوەندەوەی کۆمەڵگا،لە کاتێکدا دەتوانێت ناوەرۆکی کتێبێکی کەم‌بایەخ وەرگرێت کە ئەو ناوەرۆکە لە فیلمە زۆر گەورەکاندا ببینێت،لەو کاتەدایە کە زۆر ئاسایی لە هۆڵی تاریکی سینەمادا دادەنیشێت و چاو دەبڕێتە رووناکایی و جووڵەیەک کە بە کەڵک وەرگرتن لە رواڵەتە مرۆییەکان و جێگە بگۆڕە کاتییەکانەوە دخولقیت، ئەمە تا رادەیەک کاریگەرییەکی بە هێزی سەرخۆشکەر و شەیدایی لە سەر ئەو دادەنێت و ئەم مرۆڤەی کە تا رادەیەکیش بە کولتوورە، بە سانایی بەرهەمگەلێکی سووک و چرووک و کەم نرخیش وەردەگرێت. 
بینەری سینەما، بە پێی کەش و هەوای دڵڕفێنی نائاسایی فیلم و بەرادەی گرنگایەتی لە هێزی رۆشنبیرییەکەی،ئەوە(دیمەنەکان) وەردەگرێت.
لێرەدا بۆ وێنە باس لە فیلمێک لە ژێر نێوی چیرۆکی پشکێنەر دەکەم کە پێکهاتەی سووژەی فیلم درووست و تەواوە، بە دیزاینێکی سەحنەیی سەرنجڕاکێش و دەورگێڕانێکی لەرادەبەدەر گونجاو و دەرهێنەرییەکی ژیرانە و هتد.
بەڵام هەمووی ئەم بەبڕشتی و لێهاتووییە، هەمووی ئەم "شارەزایی"یە، هەمووی ئەم پێکهاتەی هۆکارییە کە فیلمەکەیان درووستکردووە، لە خزمەتی چیرۆکێکی گەمژانە بە دەرئەنجامێکی ئەخلاقی چەوت و بێ‌ئاکاردایە.
ئەم فیلمە، منی خستەوەبیر"ماشینی جیاوازی ئۆپۆس ١١" کە دەزگایەکی زەبەلاح بوو و بە باشترین کانزا و هەزاران تەگەرەی پێچاوپێچ، گونج، بوار، سێ پاڵوو، رووپەڕەوە درووست کرابوو.
ئەم فیلمە، درووست وەک پیشاندانی بەشێک لە ئۆقیانووسی ئەتڵەس بوو کە بەس بۆ لکاندن بە سەر تەمری پۆستیدا کەڵکی لێوەرگرن.!
نهێنی و رەمز، توخمی بنەڕەتی هەر بەرهەمێکی هونەریە کە لە راستیدا لە فیلمەکاندا بوونی نییە. داهێنەران، دەرهێنەران و بەرهەمهێنرەکان، تێدەکۆشن و هەوڵیکی زۆر دەدەن کە هێمنی ئێمە نەشێوێنن و پەردەی سێحراوی سینەما بە رووی دنیای ئازادی شیعردا ببەستن.
ئەوان لایان باشترە کە ئاوڕ لە سووژەگەلێک بدەنەوە سەبارەت بە ژیانی ئاسایی ئێمەو هەزاران جار هەر هەمان درام دووپات بکەنەوە، تاکوو ئێمە زەمەنە سەختەکانی ئیش و کار و ژیانی رۆژانە لە بیر بەرینەوە.
هەمووی ئەم چەمکانە بە شێوازێکی ئاسایی،چەسپاندنی ئەخلاقی باو، سانسۆڕی حکومی و نێونەتەوەیی، باڵادەستی ئایین بە چێژایی باشەوە! تامێکی گاڵتەجاڕی بێ‌خەوشە کە رەهەندەکەی دیکەی، بێ بەشە لە نەرم ونیانی راستەقینە.
ئێمە ئاوات دەخوازین کە سینەمایەکی باش ببینین، سەرەڕای ئەوەی کە بە دەگمەن بەرهەمهێنەری گەورەمان هەیە، بەم پێیەش، لەگەڵ رەخنەگرەکاندا و بە راکێشانی هۆگرایەتی و رازی بوونی ئاپۆڕەی خەڵک، سینەمای باش پەسەند دەکەین.
بە بڕوای من، سینەمای باش خاوەنی چیرۆکێکی تایبەت و درامێکی تایبەتی تاکییە کە کەسایەتیەکی سەرنجراکێش و شیاوی ژیانە لە سەردمی خۆی‌دا. چونکوو بینەر،شاییەکان، خەمەکان و دڵەڕاوکێکانی خۆی لەگەڵ کەسایەتی سەر پەردەی سینەما بەش دەکات. سەرەڕای ئەوەی کە،ئەم"پرۆسە"یە ناتوانێت لە وێنەی دیتنی شاییەکان، خەمەکان و دڵەڕاوکێکانی هەموو کۆمەڵگا لێکبدەرێتەوە، کە تایبەتمەندی خۆیانە، بەڵام بێکاری، ئاسایشی کۆمەڵایەتی، ترس لە شەڕ و هتد، پرسگەلێکن کە هەموو مرۆڤەکانی ئەم سەردەمە پەشێو دەکات. هەر بەو شێوەیە ئەم پرسانە،کاریگەری لە سەر بینەەوە دادەنێت. بەڵام کەسایەتیەک وەک M.X،بە هیچ شێوەیەک پێی خۆش نییە ئاوڕ لەو پرسانە بداتەوە،چونکوو ئەو،لە بیری ئەوەدایە ئاوڕ لە بەسەرهاتی دۆستێکی بچکۆلە بداتەوە کە لە کۆتاییدا کۆڵ دەدات و دیسانەوە بۆ لای هاوسەرە بەوەفا و خۆبەخشەکەی دەگەڕێتەوە. 
سینەما، بە شێوازێکی ئاشکرا و نیوە ناهۆشیارەوە بۆ شیکردنەوە و شرۆڤەی ژیان داهێنراوە و بنچڵەکانی بە شێوەیەکی قووڵ لە شیعردا رۆچووە و سەرەڕای ئەوەی کە قەد بە تەواو مانا کەڵکی لێوەرنەگرتووە

بێگومان،ئەم رەوتە رێزگرتنە لە هەمان ئەخلاقی ئاسایی و خۆپارێزانەی رواڵەتی. بەڵام ئێمە بۆ ئەم رووداوە، بەتەواو مانا بێ دەروەست و پشت‌گوێخەرین.
هەندێ جار جەوهەرەی سینەماتۆگرافیک بە شێوازێکی رووناک و نائاسایی لە فیلمێکی هێور یان لە کۆمێدیایەکی رەش، یان لە بن‌لاپەڕەیەکی ئەستووردا دەبینریت.
"من ری"، لەم بابەتەوە پرسگەلێکی پڕمانای ورووژاندووە: " خراپترین فیلم‌گەلێک کە بینوومە، فیلمگەلێک بوون کە بوونەتە هۆی ئەوەی کە خەونێکی قووڵم لێبکەوێت،ئەم فیلمانە بەس پێنج دەقەیان بەنرخ بووە.باشترین فیلمگەلێکیش کە بینوومە و زۆرم لا پەسەند بوون و جێگای پێداهەڵگوتنن، زۆرتر لە پێنج دەقەی سێحراویان تێدا نەبوو". ئەو دەیەوێت بڵێت کە تەواوی فیلمە باش و خراپەکان بە شێویەک لە ئامانجەکانی دەرهێنەرەکانیان دوور بوون، لە کاتێکدا کە شیعری سینەماتۆگرافی، خەباتێکە بۆ گەیشتن بە ئاست و دەربڕێنی ئەو ئامانجانە.
سینەما چەکێکی زەبەلاح و ترسێنەرە و خاوەنی رۆحێکی ئازاد و شێتانەیە و باشترین ئامرازە بۆ شیکردنەوە و شرۆڤەی دونیای خەیاڵەکان و ئاوەز و دڵەڕاوکێ و نەستەکان.
کارکردی داهێنەری میکانیزمی دیمەنەکانی سینەماتۆگرافیکی، لانیکەم لە نێوان هەموو ئامێرەکانی دەربڕینی مرۆڤدا، وەبیرهێنەرەوەی باشترین کارکردی دەروونییە بۆ خەوتن.
"ژاک.ب.برۆنیۆس" ئەوەی بینی کە سێبەری شەو هێدی هێدی بە سەر هۆڵی سینەمادا بڵاوەی کرد و چاوە بەستراوەکان چالاک بوون. لە کاتێکدا ئەمە دەستپێکی کاری پەردەی سپی بوو لە هرووژمی تاریکی و رۆچوون لە نێو قووڵایی و ناهۆشیاری مرۆییدا. دیمەنگەلێک کە لە خولیادا "توا بوونەوە"،ئاشکرا و ون دەبوون و لە کات و دۆخێکی شلک و شیاودا،بە شێوازێکی ئاگایانە دەکرانەوە و دەبەستران. رێک و پێکی کاتی و پێوەندی لەگەڵ بایەخی ئەم دیمەنانەدا، ئەوەندە پێوەندی بە راستەقینە بونەوە نییە. بەو هۆیەی کە خولی دژکردەوەی جووڵەی دیمەنەکان، دەبێت دێرهاتەکان خێراتر بکات و لە چەند دەقە یان چەند سەدەدا! بە تەواو مانا گەشە بکات.
سینەما،بە شێوازێکی ئاشکرا و نیوە ناهۆشیارەوە بۆ شیکردنەوە و شرۆڤەی ژیان داهێنراوە و بنچڵەکانی بە شێوەیەکی قووڵ لە شیعردا رۆچووە و سەرەڕای ئەوەی کە قەد بە تەواو مانا کەڵکی لێوەرنەگرتووە.
لە سینەمای تیناوی و هەیەجانی مودێرندا، ناوی "نیوریالیزم" ناسراوترە لە روانگەی بینەرانەوە، فیلمە نیوریالیستییەکان، بە پێشاندانی زەمەنگەلێک لە ژیانی راستەقینە ئاوڕ لە کەسایەتییەکانی کووچە و کۆڵان و شەقام و دیکۆرگەل و هاودڵییە ناوەکییەکان دەدەنەوە. جگە لە کەم وێنەکان، من بە شێوەیەکی تەواو تایبەت بۆ وێنە ئاماژە بە "دزی دووچەرخە(پاسکیل)" دەکەم. چونکوو نیوریالیزم، تا ئەو راددەیە روونی ناکاتەوە کە چ شتێک لە سینەمادا جێگای سەرنجە، و من دەمەوێ باس لە نهێنی، رەمز و شتە دڵڕفێنییەکان بکەم. ئایا بە باشی هەمووی ئەم دۆخە دیتنیانەی فیلم، بە جووڵە و دژکردەوەی کەسایەتییە گیانلەبەرەکانییەوە ئاشکرا دەبێت، و سووژەکانیان لە ئەدەبیاتی زۆر لەسەر هەست و زۆر هاوئاهەنگەوە، وەرگیراوە؟
لە کاتێکدا کە بەشی سەرنجڕاکیش و تاقانەی جگە لە نیوریالیزمیش،بەس بەرهەمی "زاواتینی"یە،کە هۆکاری بزوێنەیەکی ئارامە لە ریزی هەرمانی دراماتیکی‌‌دا. لە فیلمی "ئۆمبێرتۆ دی(بەرهەمی زاواتینی)" کە یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین فیلمەکانی چێکراو لە ژانری نیوریالیزمدایە تەنانەت لە سێکانسێکی دە خولەکیدا،بە باشی دژکردەوە راستەقینەکانی نیشان دەدات کە دەتوانێت لە کەمترین ماوەی کاتیدا لە سەر پەردە،بە روونی جێگای سەرنج نەبێت.
ئێمە خزمەتکارێک لە چێشتخانەدا دەبینین کە زۆپاکە هەڵ دەکات و قاپێک لە سەر زۆپاکە دادەنێت و لە کاتێکدا کە مێروولەکان بە سەر دیوارەکەدا بەرەو پێشەوە دەڕۆن چەند جار ئاو بە سەر ریزێک لە مێروولەکاندا دەکات، گەرماپێوێک دەدات بە پیرەپیاوەکە کە یاوی هەیە و هتد. سەرەڕای بایەخی زۆر کەمی باروودخەکە،ئەم مانۆڕگەلە پاشکۆی کەڵکوەرگرتن لەو باروودۆخەیە. هەروەها کە "تەعلیق"ی مسۆگەریش، لەو دیمەنەدا روو دەدات. ژانری نیوریالیزم لە سینەمادا، پێشەکیەک لە دەربڕینی سینەماتۆگرافیکی بوو کە چەند توخمی زمانی بە فەرمی(بە شێوازێکی گونجاو)، دەوڵەمەندی کرد. بەڵام شیعر بە شێوازی نهێنی و رەمزەوە، ئاوڕ لە شتێک دەداتەوە کە راستینەی هەستپێکراوی تەواو و بەربڵاو دەکات و نەبوونی شیعر لە بەشێک لە بەرهەمەکاندا(سینەمایی)، بەتەواو مانا دیار و هەست پێکراوە. شیعر، توخمی فانتیزی گاڵتەجاڕانە لەگەڵ دڵڕفێنی و کۆمێدیای رەشدا بە یەکەوە تێکەڵاو دەکات. 
"ئاندرێ بێرتۆ" دەڵێت: ئەو خاڵەی کە لە دڵڕفێنی‌دا جێگای ستایش و پێداهەڵگوتنە، ئەمەیە کە دڵڕفێنی بوونی نییە و هەموو شتێک راستەقینەیە." لە وتووێژێک لەگەڵ زاواتینی‌دا بە درێژایی چەند مانگ، بۆم شیکردەوە کە لەگەڵ نیوریالیزمدا کۆک نیم. پێم وابێت کاتێک بوو کە بەیەکەوە نانی نیوەڕۆمان دەخوارد، یەکەمین شتێک کە بۆ وێنە ئاماژەی پێکرد پەرداخێک شەراب بوو، ئەو پێی وتم:بۆ نیوریالیستێک،پەرداخێک بەس پەرداخێکە و نە شتێکی دیکە، کە لە بووفەوە هێنراوە و پڕ لە شەراب کراوە و دواتر لە چێشتخانەدا باش شۆردراوە و دەکرێ بشکێت و لە بەر هۆیەک بگەڕێیتەوە بۆ لای یان نە و هتد. بەڵام ئەم پەرداخە لە وێنەی پێشهاتێکی دیتنی،خاوەنی هەبوونگەلێکی جیاواز و لەوانەیە هەزارەها چشتی جیاواز بێت.
چونکوو هەر کەسێک، پێی خۆشە لەو شتەی کە دەبینرێت کەڵکێکی باشتر وەربگرێت و کەسانێکی وایش هەن کە بەشێک لەو شتانەی کە هەن نایبینن، بەڵکوو ئەو شتانە لە وێنەی حەزەکان و حاڵەتە دەروونییەکانیان دەبینن.
من بۆ سینەمایەک تێدەکۆشم کە شتێک لەودا ببینرێت و سینەما، هەستێکی دیتنی تەواو لە راستەقینە بدات بە دەستمەوە و ببێتە هۆی ئەوە کە ئاستی زانست و ناسینم لە هەموو شتێک و هەموو هەبوونەکان بباتە سەرەوە،و دەرگای دنیای پڕ لە سڕ و رازی نەناسراو بە روومدا بکاتەوە، و هەموو ئەو شتانەی کە لە میدیاکانی رۆژانە و کوچە و کۆڵان و بازاڕدا لێی‌تێنەگەیشتووم، درگایەک بەڕووی ئەوانەدا بکاتەوە.
هەموو ئەو شتانەی کە من گوتوومە،ئێوە بڕواتان پێی نییە. چونکوو من خوازیاری سینەمایەکم کە بەس بەستراوە بە دەربڕینی دڵرفێنەوە و پرە لە نهێنی و رەمز، خوازیاری سینەمایەکی هەڵهاتووم یان سینەمایەک کە بە چاوێکی سووکەوە بڕوانێتە راستەقینەکانی رۆژانە و بە شێوەیەکی بەربڵاو پێوەندمان بداتەوە لەگەڵ ناهۆشیارییەکی خولیاییدا.
هەڵبەت،من بە شێوەیەکی زۆر کورت،ئاماژەم بە سەنتەرە گرینگەکانی کرد و لەو بابەتەوە باسم لە فیلمێک کرد کە لەودا پرسە بنەڕەتییەکانی مرۆڤی مودێرن دەخرێتە روو، من سەرنجم نەدایە دوایین گۆشەگیرییەکانی مرۆڤی مودێرن، بەڵکوو سەرنجم دایە پێوەندی مرۆڤی مودێرن لەگەڵ مرۆڤەکانی دیکەدا.
هەنووکە،من ئاوڕ لە وتارێکی "ئیمووس" دەدەمەوە کە هەروەها نیشاندەرێکە بۆ کارکردی رۆماننووس: "رۆماننووس، شانازی بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆیەوە دەکات، چونکوو ئەو،سەرقاڵی کێشانەوەی وەفادارانەی پێوەندییە کۆمەڵایەتییە درووستەکانە. ئەو، زانستی گرێبەستیی رەوشی ئەم پێوەندیە رەشبینانە لەرزۆکەی دنیای بوورژوازی دەڕووخێنێت.
ئەو بە خوێندنەوەیەکی گوماناوی و نەگۆڕ لە نەزمی ئێستادا، بە پێویست دەزانێت کە دەرئەنجامێکی راستەوخۆ نەدات بە دەستمانەوە و تەنانەت ئاوڕ لە دەربڕینی بەشێکیشی نەداتەو. 

+ نوشته شده در  ساعت   توسط ادریس عبدی  | 

سینەمای ئێران سی ساڵ لە دوای شۆڕشی گەلانی ئێران


12/12/2012



سینەمای ئێران لە دوای شۆرشی 57 ئاڵووگۆڕی زۆری بەسەردا هات. پیشەی سینەما لە میانەی شۆڕشدا وەستا. هۆڵەکانی سینەما و ستۆدیو سینەمایەکان لە سەرتای ساڵی 1357 هیچ چالاکیەکیان نەبوو. لە کەش و هەوای شێواوی دوای شۆرش هەموو شتێک دەبوایەت لە سەرتاوە دەست پێبکرێتەوە.
هونەرمەندان و کارمەندانی سینەمای ئێران زۆربەیان لە شۆرش بە دژی شا پاڵپشتیان کرد. لە بەر ئەوەی کە هیوادار بوون بە رووخانی حوکومەتی دیکتاتوری، ئازادی مەدەنی و بە تایبەت ئازادی داهێنان و رادەربڕین لە وڵات بێتە ئاراوە.
ئازادی و سەرکوت
لە سەرتای حاکمیەتی کۆماری ئیسلامی کە هێشتا دەسەڵاتی سیاسی نەکەوتبووە دەستی بونیادگراکان ،تەنانەت لە ناو سیاسەتوانانی کۆماری ئیسلامی بەرەنگاری زۆر هەبوو.کەش و هەوای شۆڕشی کۆمەڵگا کە حکومەتی شای بە هوکاری سەرکۆت و دیکتاتوریەت لە ناو بردبوو،روخسەتی بە کەس نەدەدا کە ئەم سنوورە ببەزێنێت.
هێزەکانی لایەنگری خومەینی کە بەربەرە خەرێک بوون دەسەڵاتیان دەگرتە دەست،دەیانۆیست سینەما بە تەواوەتی بخەنە ژێر رکێفی خۆیان،بەڵام ئەم کارە لە سەرەتای شۆرشدا کارێکی ئاسان نەبوو."پەرویزی وەرجاوەند" کە لە دوای شۆرشی گەلانی ئێرانی لە دەوڵەتی کاتی بەرێوەبەری کاروباری فەرهەنگی ئێرانی لە ئەستوو گرتبوو، لە نامەیەکی سەرئاوەڵادا کە لە راگەیاندنەکان بڵاو کرایەوە، وتی: گرۆپێک لە روانگەیەکی داخراوەوە دەڕواننە سینەما، و دەیانەوێت کە ئەم چالاکیانە کۆتایی پێ بێت. ئەم گرووپە هەر ئەوانە بوون کە چەندین سینەمایان ئاگر تێ بەرداو و لە ناویان برد.
ئەم رۆانگە لیبراڵییە پاش رۆخانی حکومەتی شا هێشتا بایەخی هەبوو. سێ مانگ لە دوای شۆرش "موحەمەد عەلی نەجەفی" یەکەمین بەرێوەبەری ئیدارەی گشتی کاروباری سینەمای ئێران لە بەرانبەر راگەیاندنەکان وتی:سانسور بە هیچ شێوەیەک لە سینەما بوونی نابێت...بەڵام بە تووندی لە گەل فەحشا بەرەوڕوو دەبێنەوە و روخسەت نادەین بۆ نمونە لە سکس و توندووتیژی بۆ پرکردنی گیرفانی تاجرەکان کەڵک وەربگێرێت، بەڵام ئەگەر ئەم دوو چەمکە لە خزمەتی ناوەڕۆکی فیلمدا بێت، هیچ کێشەیەک نییە. 
لە سەرەتای ساڵی 1359 دەزگای "شۆڕشی فەرهەنگی"دەست بە کار بوو. هۆڵەکان داخران.هەموو راگەیاندنە گشتییەکان کەوتنە ژێر چاودێری حکومەت. ولایەتی فەقیە بەرنامەی شۆڕشی فەرهەنگی بە ئاشکرا راگەیاند:ئێمە هەموو چاپەمەنێکان، رادیو، تەلەفزێون و سینەما لە گەندەڵی پاک دەکەینەوە، هەموو شتێک دەبێت لە خزمەتی ئیسلامدا بێت."

بەم شێوەیە باڵاترین بەرپرسی سینەمایی حوکومەتی نوێی ئێران نیشان دانی سکس و توندووتیژی لە هەندێک شوێندا بە بێ کێشەی زانی. لە بەرانبەردا، دەستەی پاوانخۆازانی حاکمیەت خۆیان بۆ دەست درێژی کردن بۆ سەر ئازادی مو چالاکی مەدەنی ئامادە دەکرد و دەیانگوۆت:ئێمە پێمان باشە سینەمای ئێرانی دابخرێـت،تا ئەوەی کە فیلمی دەرهێنەرانێک کە دڵیان لە گەڵ شۆرش نییە و فیلم گەلێک کە لە رووی نیەتێکی باش بەرامبەر بە شۆڕش درووست نەکراون ،بڵاو بکرێتەوە. وەلایەتی فەقیە بە ئاشکرا دەستووری سانسوری فیلم و پاکتاوکردنی پیشەی سینەمای دەرکرد و وتی: چاودێری درووست کردنی فیلمەکان بکەن. نەهێڵن ئەو کەسانی کە لە گەڵ شۆڕش نیین فیلم درووست بکەن.پ اکتاویان کەن و ئەمە کارێکی گرنگ و پێویستە.

شۆرشی فەرهەنگی

لە سەرەتای ساڵی 1359 دەزگای "شۆڕشی فەرهەنگی"دەست بە کار بوو. هۆڵەکان داخران.هەموو راگەیاندنە گشتییەکان کەوتنە ژێر چاودێری حکومەت. ولایەتی فەقیە بەرنامەی شۆڕشی فەرهەنگی بە ئاشکرا راگەیاند:ئێمە هەموو چاپەمەنێکان، رادیو، تەلەفزێون و سینەما لە گەندەڵی پاک دەکەینەوە، هەموو شتێک دەبێت لە خزمەتی ئیسلامدا بێت."
بە زووترین کات روون کرایەوە کە حوکومەت دەیەوێت سینەما بخاتە ژێر رەکێفی خۆیی و فیلمسازانی بیرجیاواز لە سینەمای داهاتوودا هیچ جێگایەیان نەبێت. شەپۆلی پاکتاوکردن لە هەموو بەشە هونەریەکان کەوتە رێی. زۆربەی هونەرمەندان بە هاوکاری لە گەل شا تۆمەت بار کران. زۆر کەسیش بە تۆمەتی پەرەپێدانی فەرهەنگی رۆژئاوایی یان پەرپێدانی گەندەڵی لە سینەما دەرکران.
بە هۆیی ئەوە کە لە کەش و هەوای ئاڵۆزی دوایی شۆرش لە ئێران فیلمێک بەرهەم نەدەهات، وەزارەتی رۆشنبیری کەوتە دووبارە پێداچوونەوە لە سەر هەندێک لە فیلمەکان و بۆ هەندێکیان مۆڵەتی دووبارەی دەرکرد کە دیسان بڵاو بکرێنەوە.
دەستەی پێداچوونەوەی دووبارەی فیلم لە ماوەی سێ ساڵ 2208 فیلمی ئێرانی دووبارە بینیەوە و بۆ 252 فیلم مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی دووبارەی دەرکرد.
بۆ سانسوری فیلمەکان یاسا و و پرەنسیپێک نەبوو و تەنها ئەوە لە بەرچاو دەگیرا کە فیلمەکان هاوتەریب بن لە گەڵ یاساکانی ئیسلام. زۆربەی ئەو فیلمگەلە کە لە سەرتای شۆرش بەرهەم هاتن، بە گۆرێنی کەش و هەوای سیاسی توانیان مۆڵەتی بڵاو کردنەوە وەربگرن. فیلمی دەرهێنەرانی بەناوبانگی لە سەردەمی پێشوودا وەکوو "بەهرام بەیزایی" و "داریوش مێهرجویی" و "مەسعوود کیمیایی" و "عەلی حاتەمی" مۆڵەتی بڵاو بوونەوەیان پێ نەدرا.هەندیک لە دەرهێنەران بە شوێن پیشەیەکی تردا چوون و هەندێکیشیان ئێرانیان بە جێ هێشت.

سینەمای ئیسلامی
لە نێوان کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ،دەستەیک تووندڕەو، سینەما و شانۆیان هەر لە بنەرەتەوە دژ بە ئیسلام دەزانی و خۆازیاری راگیرانی ئەم دوو هونەر بوون. بەڵام بەرەبەرە ئەم دەستە بەو قەناعەتە گەیشتن کە لابردنی ئەم دوو هونەرئاسان نییە و قەیرانی کۆمەڵایەتی و ئابووری بە دواوەیە.
لە سەرەتای ساڵی 1362 حوکومەت بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ زیندوو کردنەوەی سینەما پەسەند کرد و خستیە بۆاری جێبەجێ کردنەوە،بەم مەبەستە کە بەرهەمە سینەماییەکان لە چوارچێوەی "ئامانجەکان ی ئیسلامی"دا پەرە بستَنێت. زۆربەی ئۆرگانە حکومەتییەکان کە لە دەستبەسەراگرتنی ئامێری تەکنیکییەکانی ستودیۆکانی سەردەمی شا پشکی خۆیان بەرکەوتبوو، دەستیان دایە بەرهەمهێنانی فیلم. هەندێک لە لاوانی باوەڕپێکراو لە حوکومەت کە لە سینەمادا زۆرتر ئامرازی پڕوپاگەندەیان دەبینی بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستە حکوومەتییەکانی بەرهەمهێنان دەستیان دایە بەرهەمهێنانی فیلم و یەکەمین بەرهەمەکانی خۆیان ناردە نێو بازاڕی فیلم.
وەزارەتی رۆشنبیری کە ئەرکی کونتروڵ کردنی ژیانی کۆمەڵایەتی خەڵکی لە ئەستوو گرتبوو ،رایگەیاند:کە هەموو چالاکیە سینەمایەکان، لە بەرهەمهێنان تا بڵاوکردنەوە تەنها بە پێی مۆڵەتی ئەم وەزارەتە دەبێت. چوار ساڵ لە دوای شۆرش، دەسکەوتی کۆماری ئیسلامی لە سینەمادا بە شێوەی قەیرانێکی فرەڕەهەند خۆی دەرخست. کەشووهەوایەکی نەگونجاو بۆ بەرهەمهێنانی فیلم ساز بوو،هۆڵەکانی سینەما بینەریان نەبوو.چاودێری پڕاوپڕی بەرپرسان، کەش و هەوای بۆ بەرهەمهێنەرە پرۆفشناڵەکان نالەبار کردبوو.

+ نوشته شده در  ساعت   توسط ادریس عبدی  | 

روانینێک بە مۆسیقا لەفیلمدا


01/09/2012





ئا/ ئیدریس عەبدی

سینەما زۆرتر لە هەر هونەرێکی دیکە لە مۆسیقا نزیکترە.هەر دوو لە زەماندا پەرەدەسێنن، گرێدراون بە ریتم و حەز بە حەکایەت بێژی و گێڕانەوە دەکەن. ئەگەرچی هەموو ئەمانەش لە شانۆدا دەبینین بەڵام ئێمە ئیستا لە سەر فیلم دەدوێین.
لە مێژە کە سینەمای ئێمە پێوەندیەکی داهێنەرانەی لەگەڵ مۆسیقا و بە تایبەت مۆسیقای سەردەمی کۆمەڵگا نییە.لە لایەکیترەوە لە سینەمای هونەری و تەجروبی بیرێک زاڵە کە لە مۆسیقا زۆر کەڵک وەرناگرن. زۆر فیلمی هونەری و تەجروبی دێتەوە یادم کە بێبەرین لەر هەر شێوە مۆسیقایەک،یا نازانم بە پێی چ نەریتێک و تێروارینێک تەنها یەک پارچە مۆسیقا ئەویش لە کۆتایی فیلمدا بەکار دەهێنێن. وەک بڵێی سینەمای ئاوانگارد و جیاواز لەگەڵ مۆسیقا دوژمنی هەیە. ئەگەرچی ئەم شێوە روانینە لە فیلمی هەندێک لە کەسایەتییە دیارەکانی سینەمای دونیاشدا دەبینین، بەڵام نابێت لە بیری بکەین کە ئەوان لە دەنگ و درووست کردنی دەنگ وەک ئاڵترناتیڤێک کەڵک وەردەگرن و ئەم شێوە روانینە بە مۆسیقای فیلم تایبەتی و ئاڵترناتیوە.لە بەرانبەردا ژمارەیەکی زۆر لە فیلمسازان هەن کە پێوەندیەکی چڕوپڕیان لە گەڵ مۆسیقا بووە و هەیانە و دەیانبێت.
ئەم جەژنی نێوبردنە بە چارلی چاپلین دەست پێدەکەین،کە ناتوانیین فیلمەکانی بە بێ مۆسیقا بهێنینە بەرچاو .چاپلین زۆربەی مۆسیقای فیلمەکانی،خۆیی،بە رێکۆردرێکی بچووک کە هەمیشە لە سەر تەختی خەوەکەی بوو دەنووسی.کوبریک بهێننەوە یاد بەو حەزەی کە بە مۆسیقای کلاسیکی بوو،بە شێوازێکی نۆی و خوێندنەوەی پاپ ئاسای مۆسیقای کلاسیکی فیلمی پرتەقاڵی کۆکی (A Clockwork Orange)
کێ دەتوانێت وودی ئالن و فیلمەکانی بە بێ مۆسیقای (Jazz) بهێنێتەوە یاد؟ ئالن ژەنیاری کلارینێت بوو و ساڵها لە گرووپێک کە هاوڕێیانی پێکیان هێنابوو ئامیری دەژەنی. بێگۆمان فیلمەکانی ئیسکۆرسیزی بە بێ زیادەرویی مۆسیقای راک و بلۆز(Blues) تام و چێژێکی تریان هەبوو.هیسکۆرسیزی هەروەها کاری دەرهێنانی دوو دێکۆمنتاری مۆسیقایی کردووە.
ئەم وتەی ویم وەندرس زۆر بە ناوبانگە کە دەڵێت:لە وێنەی سەربەرگی دیسک گەلی راک زۆرتر لە هەر شتێکی تر لە ژیانیدا کەڵکی وەرگرتووە و لە فیلمەکانی خۆێدا بە کاری هێناون.وەندرس دۆستایەتێکی زۆر قوڵی لە گەڵ باشترین گرووپەکانی مۆسیقای راک nick cave و u2 بووە.
چەند موزیسیەن لەوانە تام ویتز لە فیلمە پێشروەکانی جیم جارمووش دەرکەوتن.جیم جارمووش بە کەڵک وەرگرتن لە مۆسیقا بینەرانی خۆیی لە سەر جێگای خۆیان وشک کردووە.
دەیوید لینچ چ لە بەرهەمە سینەمایەکانی و چ لە فیلمە کۆرتەکانی و بەرهەمە ئینترنێتیەکانی بە شێوازێکی زۆر داهێنانە و نایاب لە مۆسیقا کەڵک وەردەگرێت.
بۆ لە رۆژانەدا دیالۆگێگ لە نێوان سینەما و مۆسیقادا نییە؟
بەس ئەوە نەڵێین کە مۆسیقای بەهێزمان نییە.لەم رۆژانەدا مۆسیقامان لە سینەما بەهێزتر و پێشکەوتووترە.
بۆ سینەمای ءێمە پێویستە دووبارە لە گەڵ سینەما ئاشتی بێتەوە.سینەمایەکی بەهێز پێویستی بە مۆسیقای بەهێز و گەرم و پڕ خوێن هەیە.

دەنگ لە فیلمی کورتدا
دەنگ بەرەبەرە بوو بە بەشێکی زۆر گرنگ لە سینەما.تەنانەت لە کاتی سینەمای بیدەنگیشدا.هەر لەو کاتەشدا گرووپێکی موسیقی یا تەنانەت دەنگی ئامێرێک وەکوو پیانۆ، فیلمی هاوڕێیی دەکرد.
ئەمڕۆکە لە دونیادا،دەنگ،یەکێکە لە بەشە گرنگەکان بۆ درووست کردنی فەزا،رەوتی ناساندنی کەسایەتیەکانی فیلم.بۆیە لە فستیواڵەکان خەڵات گەلێکی جۆراوجۆر وەکوو باشترین دەنگ هەڵگر تا باشترین میکسی دەنگ یان بۆ دیاری کردووە. لە واقعیەتدا دەتوانیین بڵێین کە دەنگ و وێنە ئەمرۆکە لە سینەمادا تەواوکەری یەکن.
بەڵام لە فیلمی کۆرت کە لێرەدا مەبەستمانە دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە لە وڵاتی ئێمە و لە هەندێک لە فیلمە کورتەکان(نەک هەر هەموویان) دەنگ بایەخێکی کەمتری پێدەدرێت.ئەوەندەی کە دەرهێنەر بۆ گرتنی قابگەلێکی جۆان وەسواس نیشان دەدات و لە گەڵ وێنەگر قسە و باس و موناقشە دەکات، لە سەر شێوازی دەنگ هەڵگرتن لە سەر سەحنە و دیالۆگەکان ، لە گەڵ دەنگ هەڵگر موناقشە ناکات.لە حاڵێکدا دەبێت بزانین کە دەنگ هەڵگر لە پاراستنی لەحنی دەنگی ئەکتەر،جۆری زاراوە و دەنگی دەورووبەر(ئامبیانس)بۆ بردنەوە پێشی کەسایەتیەکانی سناریۆ و بەردەوامی هەستی دیمەن رۆڵێکی بەرچاو و گرنگی هەیە،باشتر ئەوەیە کە دەرهێنەر لە جۆرەکانی مایک و ریکۆردی دەنگ بە فرکانس گەلی جۆراوجۆر شارەزایی ببێت. ئامێری باشی دەنگ هەڵگر،یەکێکە لە ئەساسە گرنگەکان بۆ هەڵگرتنی دەنگ یا تۆمارکردنی دەنگ.
لە کاتێکدا کە فیلمی کورت بۆ پێش بردنی چیرۆکی فیلم لە درووست کردنی فەزا کەڵک وەردگرێت و میکسی دەنگ یەکێکە لە هێمانە گرنگەکان بۆ درووست کردنی فەزا،دەتوانێت لە دەستپێکی نووسینی سناریۆ لە بەرچاو بگیرێت و لە بیریشمان بێت،دەبێت لە دەنگ بە درووستی و بە ئەندازە کەڵک وەرگرین.
بۆ نمونە: کەسێک لە سە شەقام هەڵدێت: 
1_ دەنگی دەورووبەری شەقام (ئامبیانس)
2_دەنگی دەورووبەری شەقام + دەنگی سەیارەی پۆلیس.
3_دەنگی دەورووبەری شەقام+دەنگی شەمەندەفەر.
زۆر دەنگی تر لە دەرەوەی قاب کە دەتوانێت لەم گرتەیەدا بیبیستین و هەر یەک لەم دەنگانە دەتوانێت کەسایەتی فیلمەکە بە جۆرێکی دیکە بهێنێتە بەرچاوی بەردەنگ.
باشتر ئەوە کە بزانین کە دەنگی کەل و پەل،دەنگە شاراوەکانی سرۆشت و هەموو ئەو دەنگانەی کە ئێمە جودا لە دیالۆگەکان دەیانبیسین،دەتوانێن بەردەوام لە یەر هەستی ئێمە کاریگەریان ببێت و فیلم بەرەو پێش ببەن.
لە کاتی دەنگ هەڵگرتن،رۆڵی بێدەنگی لە هاوڕێیەتی بینەر لە گەڵ کەسایەتیەکانی فیلم لەبەر چاو بگرین و بەر رۆڵی دەنگ هەڵگر و ئەو کەسەی کە میکسی دەنگ دەکات و جۆانیناسی ئەوان لە فیلمی کورت کە جیاوازە لە گەڵ سینەمای درێژ ، گرنگی و بایەخ بدەین.

لێکۆڵینەوە لە فیلمی دێکۆمنتاری
لە بەرانبەر ئەم پرسیارە، کە چ دێکۆمنتاری گەلێک پێویستیان بە لێکۆڵینەوە هەیە؟دەتوانیین بڵێین کە پرۆسەی لێکۆڵینەوە، تەنها بەرەوڕووی ئەو دەستە دێکۆمنتاریانە دەبێت کە مەبەستیان پێداچونەوە،خوێندنەوە یا شێوە رۆانینێکی دۆزینەوەیان هەیە.
بەداخەوە لێکۆڵینەوە و رێژەی لێکوڵینەوە بۆ کەڵک وەرگرتنی لە دێکۆمنتاری گەلی وڵاتی ئێمە بەردەوام تووشی کێشە و هەڵەیە.بە واتایەکی دیکە دەتوانیین بڵێین:
هەندێک جار فیلمساز لە کاری لێکۆڵینەوە ئەوەندە زیادەڕۆیی دەکات وبە کۆێرە رێدا دەڕوات کە کاریگەری نگاتیڤی دەبێت لە فیلمەکەیدا. بۆ دەرکی باشتر نمونەیەک دێنینەوە:
فیلمسازێک دەیەوێت لەسەر ئایینی تایبەت بە ناشتنی مردووەکان لە دەورانی ئەشکانیەکان فیلمێکی دێکۆمنتاری درووست بکات.بەڵام زیادەرویی ئەم فیلمسازە لە کاری لێکۆڵینەوە و کەڵک وەرگرتن لە سەرچاوەگەلێکی جۆاروجۆر بوو بە هۆیی ئەوە کە بابەتی فیلمەکە لە چوارچێوەی دەورانی ئەشکانی ببێتە ناشتنی مردووەکان لە مێژووی ئێراندا.
ئەمە دەسکەوتی بە کۆێرە رێی رۆیشتن لە کاری لێکۆڵینەوەدا بوو.لە کاتێکدا فیلمساز دەیتۆانی بە پشتیوانی لە دەورەیەکی مێژوویی و بە کەڵک وەرگرتن لە پێکهاتەیەکی گۆنجاو،فیلمێکی نایاب درووست بکات.بەڵام کاتێک لە هەڵبژاردنی بابەت و دەورەی زەمانی تووشی گۆمان بوو لە باری دەوڵەمەندی فیلمەکەی،زەرەرێکی زۆر گەورەی لێکەوتەوە.بیهێننە بەر چاوی خۆتان، فیلمێک بە دابەش کردنی زەمانی بابەتی یەکەم (30 دەقیقە)ئیستا دەبێت تیشک بخاتە سەر بابەتێک کە لانی کەم دووبەرابەری زەمانی ئیستا بۆ گەیاندنی مسجی خۆیی،کاتی پێویستە(60 دەقیقە).لەم تۆکمەکردنەوە ، فیلمساز ناچار دەبێت کە لە هەموو هێمانە روونەکانی فیلم کەم بکاتەوە، تا بابەتی فیلمەکەی لە پلانێکی کولیدا نیشان بدات.
هەڵە لێرەدایە،بۆ لێکۆڵینەوەی فیلمی دێکۆمنتاری دەبێت بە دوایی سەرچاوەگەلێک بگەرین کە ئێمە لە بیرۆکە و پلانی سەرەتایی دوور نەکاتەوە و بتوانێت لە تەواو کردنی بابەت یارمەتیدەدەرمان بێت.ئەم جۆرە لێکوڵینەوە،لە لێکۆڵینەوەی کتێبخانەیی جێاوازە. بۆ پەیدا کردنی لێکۆڵینەویەک کە هارموونی بێت گەڵ پێکهاتەی فیلمەکەمان پێویستە فیلمساز یا لێکۆڵەری دێکۆمنت سەرەتا بە شێوازێکی مەیدانی بەڵگەکان کۆبکاتەوە و پاشان کە پێویست بە خوێندنەوەی عیلمی بوو،برۆاتە کتێبخانەکان.
هەندێک جار کەسانێک دەبینین کە لە بەرهەمهێنانی فیلمێک تووشی شەک و گۆمان دەبن.لە بەر ئەوەی کە لە کاتی لێکۆڵینەوەدا لە بابەتێکی بچووک،گەێیشتوون بە بابەتێکی کولیی،هەر ئەمە دەبێتە هۆیی ئەوە کە لە بەرهەمهێنانی فیلمەکەیان تووشی شەک و گۆمان ببن.دەبێت بە هاوڕێیانە بڵێین کە سینەما لە گەڵ نووسینی کتێب و وتار جێاوازی زۆری هەیە.هەر بینەرێک دەتوانێت بۆ پەیدا کردنی هەموو پرسیارەکانی خۆیی لە سەرچاوەگەلێک وەکوو : کتێب، وتار،رۆژنامە و ئینترنێت کەڵک وەربگرێت.بینەر لە فیلمی دێکۆمنتاری قەرار وایە شێوە روانینێکی جێاواز ببینێت. بینەر ویستی ئەوەیە بە پشتیوانی هونەری سینەما،لێهاتویی فیلمساز و کەڵک وەرگرتن لە هێمانە دەنگیەکان و وێنەیەکان ،بە شێوازێکی دۆزینەوەێیانە برۆانێتە رووداوێک.بێجگە ئەمە هیچ کات فیلمی دێکۆمنتاری سەیر ناکات و کاتی خۆیی بۆ خوێندنەوەی کتێب و پیاسە کردن لە دونیایی مەجازیدا تەرخان دەکات.کە بێگۆمان لە کاتێکی کەم و گۆنجاودا زانیارییەکی زۆرتر و چڕوپڕتر بە دەست دەهێنێت.
دەبێت هەموو کات لە بیرمان بێت کە لێکۆڵینەوە رۆح و ناوەرۆکی فیلمی دێکۆمنتاریە.
هەر چەند لێکۆڵینەوە لە پێکهاتە دووربێتەوە برۆا کردنی فیلم کەمتر دەبێتەوە.بۆیە،پێش ئەوەی کە بزانین کە لێکۆڵینەوە تا چ رادەیەک لە سینەمای دێکۆمنتاری پێویست و گرنگە،دەبێت ئاگادار بین کە چ جۆرە لێکۆڵینەوەیەک،لە چ بەستێنێکدا دەتوانێت لە دەوڵەمەند بوونی فیلم کاریگەری ببێت.
ئایا هەرچێک لە رۆژنامە و کتێبدا هەیە،دەبێت لە فیلمەکەدا باسی بکرێت؟یا دەبێت فیلمساز بە وەسواسی و هەڵبژاردنی درووست، خاڵە دراماتیکەکانی بابەتەکە جودا بکاتەوە؟
سەرجەم دەتوانیین بڵێین کە سینەمای دێکۆمنتاری ئێمە لە دوو نەخۆشین ئازار دەچێژێت.یەکەم : کەم بوونی لێکۆڵینەوە ، دووهەم : زیادەرۆیی کردن لە لێکۆڵینەوە.
کۆزەیەکی ئاو بهێننە بەرچاوی خۆتان.هەر کۆزەیەک بە ئەندازەی خۆیی ئاو دەگرێت،لەوە زیاتر سەررێژ دەکات.

سەرچاوە: http://fa.shortfilmnews.com/

+ نوشته شده در  ساعت   توسط ادریس عبدی  | 

مطالب قدیمی‌تر